وادەی  دابەش کردنی موچەی مانگی هەشت ڕاگەیەنرا

(0) / / کردستان / زایەڵە موچە دارایی هەرێمی کوردستان


Oct 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی وەزارەتى دارایى هەرێم رایدەگەیەنێت: ٢٠ بۆ ٢٥ى ئەم مانگە گوژمەى دووەمى ئەو پارەیەى وەک قەرز لەگەڵ بەغداد لەسەرى رێککەوتوین بگاتە هەرێم و ڕاستەوخۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: وەزارەت بەشێکی زۆری داهاتی دارایی تەرخانکردووە بۆ تەواوکردنی کەمی مووچەی مانگانە.

وتیشی: پێشبینی ده‌كه‌ین قۆناغی دووه‌می پاره‌ی موچه‌ی مانگی هەشت له‌ ٢٠ تا ٢٥ی ئه‌م مانگه‌ بگاته‌ هه‌رێم و راسته‌وخۆ دوای ته‌واوبونی رێكاره‌كان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كه‌ین.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێستا بەرچاویان رونە بۆ دابەشکردنى مووچەى دوو مانگى داهاتوو، دواتریش هەوڵ دەدەن لەگەڵ وەزارەتى دارایى عیراق کێشەى موچە چارەسەر بکەن.

کامەران کەریم