پاڵپشتی هاندەرانی تیپی سێلتیک لە خەڵکی فەلەستین
(0) /
زایەڵە ـــ هاندەرانی تیپی تۆپی پێ سێلتیک پاڵپشتی خۆیان لە خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین ڕاگەیاندووە.
ئەمڕۆ لە چوارچێوەی پێشبڕکێیەکانی سۆپر لیگی ئسکاتلەند، تیپی تۆپی پێ سێلتیک لەگەڵ کلیمارنۆک پێشبڕکێ داوە و بە ئاکامی 3 بەر 1 یارییەکەی بردۆتەوە.
هاندەرانی تۆپی پێ ئسکاتلەند لە پەراوێزی ئەو پێشبڕکێیانەدا، پاڵپشتی خۆیان لە خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین ڕاگەیاندووە.
هاندەرانی تیپی سێلتیک لەسەر چەندین بەنێر کە بەرز ڕایانگرتبوو نووسیبوویان: "فەلەستین دەبێ ئازاد ببێ" و "بەرخودان بۆ سەرکەفتن" و بەو شێوازە پاڵپشتی خۆیان ڕاگەیاندووە.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: