کۆتاهاتنی وەرزێکی تاڵ بۆ مێسی لە ئەمریکا
(0) /
زایەڵە ـــ بەوەی کە مێسی، پاش بەرگەزن کەوتن گەڕایەوە بۆ تیپی ئینترمەیامەی، بەڵام ئەو تیپە تووشی شکست بوو و نەگەیشتە بەشی فیناڵ و بەجێ ما.
تیپی تۆپی پێ ئینترمەیامەی ئەمڕۆ لە یارییەکەی زۆر هەستیارانەدا و لە پێشبڕکێیەکانی MLS لەگەڵ تیپی سینسیناتی کێبەرکێ داوە و بە ئاکامی 1 بەر 0 تووشی شکست بووە.
مێسی پاش 17 ڕۆژ نەبوون لە گۆڕەپانی وەرزش بە هۆی گەزندیتوویی بەشداری نیوەی دووهەمی یارییەکەی کرد، بەڵام بێسود بوو و نەیتوانی بەرگری لە شکستی تیپەکەی بکات. کەوابوو ئینترمەیامەی بەشی فیناڵی MLS لەدەست داوە و بە شێوازی فەرمی لە خولی پێشبڕکێیەکان وەلاوە نرا و وەرزی یاریکردن بۆ مێسی و ئینترمەیامەی کتایی پێهات.
ئینترمەیامەی و مێسی تا 4 مانگی داهاتوو بۆیان نییە بەشداری هیچ یارییەک بکەن، پاش وەلاوەنران مێسی زۆر خەمبارانە مالئاوایی لە هاندەران کردووە.
کژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: