ئێران و کافا پاڵپشتی خۆیان بۆ میوانداری عەرەبستان لە جامی جیهانی ڕاگەیاندووە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران عەرەبستان


Oct 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئێران و 5 ئەندامی دیکەی کافا پاڵپشتی تەواوی خۆیان لە عەربستان بۆ میوانداری جامی جیهانی 2034 ڕاگەیاندووە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیای ناوەندی بە شێوازی فەرمی ڕایگەیاندووە کە پاڵپشتی لە ناودێری عەرەبستان دەکات بۆ میوانداری جامی جیهانی 2034.

6 ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیای ناوەندی لەوانە: ئێران، ئوزبەکستان، قرقیزستان، تاجیکستان، ئەفغانستان و تورکەمنستان بە پێی گوتارێک نووسیویانە: بە مەبەستی پێکەوبوون و پاڵپشتی، سەندیکاگەلی ئاسیای ناوەندی کۆ بوونەتەوە تا پاڵپشتی تەواوی خویان لە عەرەبستان و بۆ میوانداری جامی جیهانی 2034 ڕاگەینن.

کەژاڵ حەمیدی