وەزیری دەرەوەی ئێران پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە بافڵ تاڵەبانی ئێران


Oct 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزیری دەرەوەی ئێران پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی دەکات.
لەم پەیامەدا هاتووە:
بەڕێز جەنابی بافڵ جەلال تاڵەبانی
 سەرۆکی بەڕێزی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
 سلام علیکم
 خوازیارم گەرمترین پیرۆزباییەکانی خۆم بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک سەرۆکی حیزبی رەسەن و دێرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق ئاراستە بکەم. لەم دەرفەتە سود وەردەگرم و ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنم.
 هیوادارم لەژێر سایەی فەزڵی خودا و بەهاوکاری کۆدەنگی ناوخۆی حیزب کە لە کۆنگرەی پێنجەمدا دەرکەوت و بە پشت بەستن بە هێڵی بیرکردنەوەی مەرحومی جەلال تاڵەبانی لە پتەوکردنی یەکپارچەیی نیشتیمانی عێراق، بینەری یەکێتی ناوخۆیی و سەرکەوتنی هەرچی زیاتری یەکێتی نیشتمانی بین بۆ پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان.
 لە خوای گەورە تەندروستی، سەلامەتی و سەرکەوتنی رۆژ لە دوای رۆژتان بۆ دەخوازم.
 
 حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان
 وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران