بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە:لەمەودوا هەر لە بیارە بتڵی ئۆكسجینیش پڕ دەكرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە بتڵی ئۆكسجین بیارە


Oct 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - د،ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  نەخۆشخانەی هەورامان بۆ ئێمە دەستپێکی نەخۆشخانەیەک .
دەبێت کە دەبێت باشترین خزمەتگوزاری و زۆرترین بەدەمەوەهاتنی هەبێت هەم بۆ خەڵکی ناوچەکە و هەم بۆ ئەو گەشتیارە زۆرەی ڕوو لە هەورامان دەکەن، دەمانەوێت وەک بەرهەمی باخەوانەکان و دەستڕەنگینیان لە تەڵان تەڵانکردنی شاخە سەختەکان و سەوزکردنیان، ئەم نەخۆشخانەش بکەینە چرۆی بەرزی دارو باخەکانیان، لەو چوار چێوەیەدا دوای هەنگاوی کردنەوەی نەخۆشخانەکە بەهەوڵی بەڕێوبەری گشتی و کارمەندان هەستاین بەدانانی گارکەیەکی بەرهەم هێنانی ئۆکسجین ئەمڕۆش دانانی ئامێری پڕكردنەوەی بتڵی ئۆكسجین بەتوانای  34مەتر سێجا لەکاتژمێرێکدا و تێکردنی 150بتڵ لە24کاتژمێردا بۆ نەخۆشخانەی هەورامان کە توانای دابینکردنی ئوکسجینی بۆتەواوی نەخۆشخانەو مەڵبەندەکانی هەورامان هەیە.
وتیشی: ئەم هەنگاوە و بەو قەبارە زۆرە هەنگاوی یەکەم و کۆتا نیە دەمانەوێت نەخۆشخانەکە بکەینە ناوەندێکی گرنگ تا هاوڵاتیانمان لەهەورامان بتوانن بۆ پێداویستیەکانیان هەر لەهەورامان چارەسەر وەربگرن و ڕێگایان بۆ کورتبکەینەو.  
کامەران کەریم