سەرۆک کۆماری ئێران: سەرکەوتن بۆ فەلەستین دەبێت / دەبێ زایۆنیستەکان و لایەنگرانیان لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت
/
عراق
/
زایەڵە
فەلەستین
ئیسرائیل
ڕەئیسی
زایەڵە - ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هاوکێشەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و سەرکەوتن بۆ گەلی فەلەستین دەبێت.
رەئیسی لە دوو پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەریەک لە " ئیسماعیل هەنیە" سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و "زیاد نخالە"ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، ڕایگەیاند؛ جیهان شایەتحاڵی ئەو ڕاستییە یە کە درێژەدان بەو نادادپەروەرییەی کە بەسەر گەلی فەلەستین سەپێنراوە و سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان بەردەوام نابێت.
رەئیسی ووتیشی: ئێران پشتیوانی و بەرگری لەمافی ڕەوای گەلی فەلەستین دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێ زایۆنیستەکان و لایەنگرانیان لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت بەهۆی مەترسی خستنە سەر ئاسایشی ناوچەکە.
بە گوتەی سەرۆک کۆماری ئێران هاوکێشەکە گۆڕاوە، ئەگەر زایۆنیەکان شەڕ هەڵگیرسێنن، زیانیان پێدەگات و سەرکەوتن بۆ گەلی فەلەستینی هاوپەیمان دەبێت.
تێبينيێك بنێرە: