پاڵپشتی سەرەکی عەرەبستان بۆ میوانداری لە موندیالی 2034 کێیە؟

(0) / / ورزش / زایەڵە مۆندیال عەرەبستان سەعوودی


Oct 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانی تۆپی پێ، پاڵپشتی ڕاستەوخۆی، خۆی لە عەربستان بۆ میواندای جامی جیهانی ڕاگەیاندووە.
 
حەوتەی ڕابردوو عەرەبستانی سعوودی وەکوو ناودێر بە شێوازی فەرمی بۆ میوانداری پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی 2034 ناسێندرا تا کاری خۆی بۆ کۆکردنەوەی دەنگ دەسپێبکات.
 
گوڤاری "تێلێگراف"ی بەریتانیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە بابەتی میوانداری عەرابستان زۆ موندیالی 2034 پاڵپشتێکی گەورەی هەیە. جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانی تۆپی پێ (فیفا) پاڵپشتی گەرم لەو بابەتە دەکات.
 
جیانی لەگەڵ موحەمەد بن سەلمان کۆ بوونەتەوە و دەیانهەوێت عەرەبستان میوانداری ئەو تورنۆمێنە گەوەری تۆپی پێیە لە ئەستۆ بگرێت. 
 
بە پێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو لە عەرەبستانەوە تاوەک ئێستا و لە ماوەی کەمتر لە یەک حەوتەدا 50 فیدراسیۆنی تۆپی پێ پاڵپشتی خۆیان لە عەرەبستان ڕاگەیاندووە.
ئەمڕۆ فیدراسیۆنی (کافکا)یش کە وڵاتی ئێرانیش یەکێک لە ئەندامانیەتی پاڵپشتی خۆی لە عەرەبستان ڕاگەیاندووە.
 
کەژاڵ حەمیدی