عێراق و ئێران داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی وەزیرانی وڵاتانی هاوكاری ئیسلامی دەكەن

(0) / / عراق / زایەڵە ئێراان عێراق فەلەستین


Oct 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەبارەی پێشهاتەكانی ئەم چەند رۆژەی فەڵەستین وهێرشە لەناكاوەكەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، هەر یەكە لەعێراق وئێران داوای دانیشتنێكی بەپەلەی وڵاتانی هاوكاری ئیسلامی دەكەن.

 

فوئاد حسێن جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوە بۆ هاوتا ئێرانیەكەی حوسێن ئەمیر عەبدولڵا هییان، جەختی لەهەڵوێستی عێراق كردوە لەبارەی دانوستانەكانی تایبەت بە دۆسیەی فەڵەستین.

 

لای خۆیەوە، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندوە: وەزیری دەرەوەی ئێران حوسین ئەمیر عبدالڵا هیان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق ئەنجامی داوە وهەردوو لا تاوتوێی دۆخی گۆڕەپانی فەڵەستینیان كردوە، وهەردولا جەختیان لەسەر ئەوە كردۆتەوە، كەهەڵوێستیان نەگۆڕە لەبەردەم دۆسیەی فەڵەستین وگەلەكەی، ولەگەڵ گەلی فەڵەستینین بۆ بەدەستهێنانی تەواوی مافەكانیان، وئەم زوڵمەی ئێستا دەكرێت ئاشتی بۆ ناوچەكە ناهێنێت.

 

ئاماژەی بەوەشكردوە: ئەو ئۆپەراسیۆنەی گەلی فەڵەستین ئەنجامیداوە لەدژی ئیسرائیل، بەهۆی ئەو زۆڵمەی دەسەڵاتدارانی داگیركاری جولەكە بووە، كەپابەند نەبووە بە بریارە نێودەوڵەتییەكان، وداواشیان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد جوڵە بكەن بۆ ئەوەی سنورێك بۆ پێشێڵكارییەكان دابنرێت ومافە شەرعییەكانی گەلی فەڵەستینی دانی پێدابنرێت كە تائێستا جولەكە بەردەوامە لەداگیركاری وجیاكاری وپێشێلكردن ودژایەتیكردنی پیرۆزییەكان وبنەما ئەخلاقییەكان ومرۆڤایەتیەكان.

 

هەروەها هەردوو وەزیرانی دەرەوەی عێراق وئێران جەختیان لەگرنگی ئەنجامدانی دانیشتنێكی بەپەلەی وەزیرانی وڵاتانی هەماهەنگی ئیسلامی كردەوە بۆ گفتوگۆكردنی ئەو جەنگەی ئێستا لەخاكی فەڵەستین بەرێوەدەچێت.