قوباد تاڵەبانی:  نابێت هاووڵاتییانی هەرێم لە دۆخی بێ بودجەیی و بێ مووچەیی بمێننەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە قوباد تاڵەبانی کوردستان مووچە


Oct 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بۆ زاڵبوون بەسەر كێشەكان و نابێت هاووڵاتییانی هەرێم لەوە زیاتر لە دۆخی بێ بودجەیی و بێ موچەییدا بمێننەوە.

قوباد تاڵەبانی  پێشوازیكرد لە كریستیانە هۆمان باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق و پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لێكرد و هیوای خواست لە ماوەی ئەركەكەیدا لە عێراق، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ئەڵمانیا بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە گرفت و بەربەستەكانی بەردەم جێبەجێكردنی یاسای بودجە و رایگەیاند، لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بۆ زاڵبوون بەسەر كێشەكان و نابێت هاووڵاتیانی هەرێم لەوە زیاتر لە دۆخی بێ بودجەیی و بێ موچەییدا بمێنن.

قوباد تاڵەبانی سوپاسی هاوكارییەكانی حكومەتی ئەڵمانیاشی كرد بۆ هەرێمی كوردستان، بە تایبەتیش ئەو پڕۆژانەی لەلایەن نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیرانەوە ئامادەكراون، لەوانە  هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات و پڕۆژەكانی ریفۆرمی ئابوری و پڕۆژەی گەشتوكاڵ.

کامەران کەریم