لە سڵێمانی مەترسی کۆبونەوەی ئاوو دروستبونی لافاو نەماوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی ئاو قەیران باران بارین لافاو


Oct 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە سلێمانی ژوری هاوبەش بۆ کەمبونەوەی زیانی رووداوە سروشتییەکان چالاک دەکرێت.

 

بە سەرپەرشتی قائیمقامی سلێمانی لیژنەی فریاگوزاری خێرا کۆبووەوەو گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی بارانبارین کراو داوا لە هاوڵاتیان کرا هاوکاربن.

 

قایمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد: ئاوات محەمەد- قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان لە لیژنەی فریاگوزاری خێرا کۆبووەوە.

 

لە کۆبەنەوەکەدا باس لەوگرفتانە کرا کە ساڵانی رابردوو لەکاتی بارانبارینی زۆر لەناو شاری سلێمانی دروست دەبوو، لێپرسراوی بەشی ئاوەڕۆ لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دڵنیایی دا لەوەی ،ئەو شوێنانەی ساڵانی پێشوو کێشەی کۆبونەوەی ئاویان هەبوو، چاکساییان تێدا کراوەو کێشەکان چارەسەرکراوە، لەهەمان کاتدا تەواوی ئاوەڕۆکان پاککراونەتەوە، هەربۆیە پێشبینی ناکرێت لەمساڵدا کێشەی کۆبونەوەی ئاومان هەبێت.

 

هەر لە کۆبونەوەکەدا داوا لە هاوڵاتیان کرا کێشە بۆ رێڕەوی ئاو دروست نەکەن، ئەو ئینلێتانەی (مەنهۆڵ)کە گرتوویانە بەزوترین کات پاکی بکەنەوە بۆئەوەی نەبێتە هۆی کۆبونەوەی ئاو، هەر هاوڵاتییەک لەو ڕووەوە کەمتەرخەم بێت رێکاری یاسایی لەگەڵ دەگیرێتەبەر.

 

قائیمقامی سلێمانی هەموو تیمەکانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە ئەمنییەکانی راسپارد لە ئامادەباشیدا بن و وەکو یەک تیم رووبەڕوی هەر گرفت و کێشەیەک ببنەوە کە زیان بە هاوڵاتیان و شارەکەمان دەگەیەنێت.

 

کامەران کەریم