مالیكی سەبارەت بە هێرشەکان بۆ سەر غەززە؛ كوا نەتەوەیەكگرتووەكان و سیستەمی نێودەوڵەتی، كوا مافی مرۆڤ

(0) / / عراق / زایەڵە نوری مالیکی غەززە فەڵەستین عێراق


Oct 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی نوری مالیكی، داوای لە موسڵمانان و عەرەب كرد كە شانبەشانی برا فەڵەستینییەكانیان بوەستن، و ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی لە فەڵەستینی داگیركراودا دەگوزەرێت، شەرمەزارییە.
مالیكی لە وتارێكدا سەبارەت بە روداوەكانی ئێستای فەڵەستینی داگیركراو و كاردانەوەكانی ئۆپراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا"، رایگەیاند: سڵاو لە گەلی فەڵەستین و خۆڕاگری فەڵەستینی و لوبنانی لە شەڕی بەرگریكردن لە ڕاست و روبەڕوبوونەوەی قەوارەی زایۆنیستی.
وتیشی: تۆفانی ئەقسا ئۆپەراسیۆنێكی قارەمانانەیە كە پاڵەوانەكانی فەڵەستین بە پشتیوانی پێگەی شەرەفمەندانەی گەلانی عەرەب شەڕیان كردووە.
مالیكی پرسیاری ئەوەی كرد: كوا نەتەوەیەكگرتووەكان و سیستەمی نێودەوڵەتی، كوا مافی مرۆڤ و ئایا لە ڕووی پشتیوانی لە ئامێری شەڕی زایۆنیستی خیانەتكار، شتێكی خراپتر لەوە هەیە كە ئەمڕۆ دەیبینین؟ و ئاماژەی بەوەشدا: ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە هەڵوێستی برا موسڵمان و عەرەبەكانمانە كە دەبێت شانبەشانی برا فەڵەستینیەكانیان و مافی پیرۆز بوەستن.
راشیگەیاند: كوشتنی سیستماتیكی فەڵەستینیەكان لە لایەن ئامێری سەربازیی زایۆنیستی لە غەززە بەردەوامبوونی بنەمای زایۆنییەكانی جینۆسایدی دڕندانەیە، و وتیشی: ئەمە شەرمەزارییە بۆ ئەو وڵاتانەی كە دەڵێن بەرگری لە مافەكان دەكەن و قەوارەی زایۆنیستیش هاندەدەن بۆ ئەنجامدانی تاوان.
جەختیشی كردەوە: ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە هەڵوێستی برا موسڵمان و عەرەبەكانە و داوای لێكردن، لە پاڵ برا فەڵەستینییەكانیان و ڕاستییە پیرۆزەكاندا بوەستن.