هاویشتنی دوو مووشەکی بالستی لە لایەن کۆریای باکوورەوە

(0) / جهان


Mar 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

حکوومەتی ژاپۆن و بەرپرسانی ئەمریکای ڕایانگەیاند کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆریای باکوور دوو مووشەکی بالستی هاویشتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کەناڵی سی ئێن ئێن بڵای کردەوە پاش ئەوەی هەواڵی هاویشتنی مووشەکەکان لە لایەن کۆریای باکوورەوە بڵاوکرایەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی ژاپۆن کۆبوونەوەی بەپەلەی کردووە.
 ئاژانسی هەواڵی کیۆدۆی ژاپۆن ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکە بە بەشداریی سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.
بەرپرسانی ئەمریکی ڕایانگەیاندووە کە سەرقاڵی تاوتوێ کردنی لایەنەکانی ئەو بابەتەن.
پرسی مووشەکی و ئەتۆمیی کۆریای باکوور جێی مشتومڕیی ئەو وڵاتە و دراوسێکانیەتی بە تایبەت کۆریای باشوور و ژاپۆنە و ئەمریکاش گەمارۆی هەمەلایەنەی خستۆتە سەر ئەو وڵاتە.