گەشتی هەفتانەی گروپی شاخەوانی پایتەخت بۆ چیای دەرەشیر

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی دەرەشیر


Oct 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  گرووپی شاخەوانی پایتەخت ڕۆژی هەینی سەرەتا گەشتەکەیان لە دۆڵی بالیسانەوە لەگوندی شیرێ دەستپێکرد و هەر بە شاخەڕەوەیی و  بە هاوکاری سەرپەرشتیاری گەشت مامۆستا فەرهاد و پێشرەو کاک وریا و پاشرەو کاک ڕەوەز مەسیفی درێژەیان بە گەشتەکە داوە.

ئەو گرووپە بە هاوڕێیەتی وێنەگر کابتن کاروان مجید گەیشتن بۆ سەر چاوەی  ئاوی شیرێ و پاش خواردنی نانی بەیانی کاتژمێر ٨ دەستیان بەشاخڕەوی کردەوە کاتژمێر ١٠گەیشتن بە لوتکە و  پاش حەسانەوەو خواردنەوەی قاوە و چەند شیرینیەک وە چەند وێنەی یادگاری گەڕانەوە بۆ خاڵی دەستپێک بەسەلامەتی.


ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی پایتەخت