لە وەزارەتی داراییەوە؛ وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت راگەیەنرا

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە دارایی


Oct 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هونەر جەمال وتەبێژی ‏وەزارەتی دارایی هەرێمی ‏كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەکەی بەغدا دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی، دوای ئەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکەین، مانگی پێشوو لەبەرئەوەی لە سێ بانکەوە پارەی مووچە هاتە سەر هەژمارەکەمان، رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە هەفتەیەکی خایاند، بەڵام ئەم مانگە رێکارەکان کاتێکی کەمتری پێدەچێت.

وتیشی: وەزیری دارایی هەرێم بۆ بەرگریکردن لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەچێتە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق.

کامەران کەریم