بڕیاری گەڕانەوەی پارتی بۆ بارەگاکانی لەکەرکووک جێبەجێ دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە پارتی کەرکوک فیدراڵی دادگا


Oct 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق سکاڵاى دژ بە بڕیاری گەڕانەوەى بارەگاى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیی پارتى لە کەرکووک رەتکردەوە و ئەو فەرمانە کاتییەشی هەڵوەشاندەوە کە پێشتر دەریکردبوو بۆ راگرتنى جێبەجێکردنى بڕیارەکە. 

ئەندامێکى لیژنەى یاسایی پەرلەمانى عێراق دەڵێت: بەگوێرەى بڕیارەکەى دادگە، بڕیارى گەڕانەوەى بارەگاکە دەکەوێتەوە بوارى جێبەجێکردن.

دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق رۆژی 11ى تشرینى یەکەم لەبارەى سکاڵای دژى گەڕاندنەوەى بارەگاى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى پارتى دیموکراتى کوردستان لە کەرکووک، کە لە دادگەکە تۆمارکرا بوو، کۆبووەوە.

بەگوێرەى بڕیارى دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق، ئەو سکاڵایە رەتکراوەتەوە، بەهۆى ئەوەى بەگوێرەى داڕشتەى سکاڵاکە لە تایبەتمەندیی دادگەکەدا نەبووە. 

سکاڵاکە لەلایەن وەسفى عاسی، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە پشکى کەرکووک لە دژى سەرۆکوەزیرانى عێراق و سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان تۆمار کرابوو و داواى دەکرد، بڕیاڕى ژمارە 843ـی ساڵى 2023ـی ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق هەڵبوەشێنێتەوە.

کامەران کەریم