2 یاریزانی بارسێلۆنا پاڵپشتی خۆیان لە خەڵکی فەلەستین ڕاگەیاندووە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش فەڵەستین بارسێلۆنا موسڵمان


Oct 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ دوو یاریزانی تیپی بارسێلۆنا پاڵپشتی خویان لە خەڵکی چەوساوەی فەلەستین بەرانبەر بە ڕژێمی مناڵکوژی زایۆنی ڕاگەیاندووە.

حەبیب نورماگمدۆف هێرشبەری موسڵمان و خاوەن ڕیکوردی ufc و بێ هیچ دۆڕانێک لە هەموو خولی پیشەیی خۆیدا، لەم ڕۆژانەدا چەندین جار پاڵپشتی خۆی لە خەڵکی چەوساوەی فەلەستین، بە هۆی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە ڕاگەیاندووە.

ناوبراو لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی پۆستێکی داناوە کە نووسیویەتی: بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی مەزڵوومی غەزە پێویست ناکا حەتم موسڵمان بی، بەڵکوو دەبێ تەنیا مرۆڤ بیت.

زۆر لە یاریزانانی بەناوبانگی تۆپی پێ ئەو پۆستەیان لایک کردووە لەوانە، خاندرو بالدە بەرگریکاری تیپی ئسپانیایی بارسێلۆنا و هەروەها ژول کوندە بەرگریکاری فەڕنسەیی تیپی بارسیلۆنا و ئەوە  بە مانای پاڵپشتی ئەو دوویاریزانەیە لە خەڵکی فەلەستین دێتە ئەژمار.

پێشتریش یاریزانانی زۆر لەوانە موحەمەد سەلاح، ڕیاز موحرەز، مەسعوود ئوزیل، کەریم بێنزما و حەکیم زیاش، پاڵپشتی خۆیان لە خەڵکی غەزە ڕاگەیاندبوو.

کەژاڵ حەمیدی