شاندێکی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ لەبارەی مووچە و شایستەداراییەکانی کوردستان دەگاتە بەغدا

(0) / / کردستان / زایەڵە حکومەتی هەرێم کوردستان شایستەی دارایی


Oct 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئەمڕۆ  سێشەم  لەسەر پێشنیارى حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا.

راشیگه‌یاند: شانده‌كه‌ رۆژی چوارشەم لەبارەی پرسەکانی مووچە و بودجە لەگەڵ لیژنەی داراییی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەبنەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا:  كه‌ شاندەکە لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ژمارەیەک راوێژکار پێک دێن.

کامەران کەریم