ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ ڕای گشتی

(0) / / کردستان / زایەڵە تەندروستی هەرێم


Oct 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د،سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی  حکومەتی هەرێم بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  لە یەكێك لە كەناڵەكانی سۆشیاڵ میدیا دوور لە ئەتەكێتی میدیایی هەواڵێكی چەواشەكارانە بڵاو كراوەتەوە، گوایە گواستنەوەی نەخۆش بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن(ئەمبوڵانس) بووە بە پارەو نرخی بۆدانراوە.

وتیشی: هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیادەكەینەوە ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستی و گواستنەوەی نەخۆش بە ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن (ئەمبوڵانس) بە خۆڕاییە بە شەو و بەڕۆژ لە هەموو ڕۆژێكدا، بە بێ هیچ نرخ و خەرجییەك.

رەوەشی خستەڕوو: لە هەمانكاتدا ڕایدەگەیەنین كەوا وەزارەتمان بە ڕێنماییەكی تایبەت ڕێگە دەگرێت لە قۆستنەوە و قۆرخكاری لە نرخی گواستنەوەی نەخۆش لە لایەن ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتنی كەرتی تایبەت (ئەمبوڵانسی ئەهلی) وە نرخەكان كەمكراوەتەوە و سنوورداركراوە و یەكخراوە بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتیان.جارێكی تر دووپاتی دەكەینەوە، بەكار هێنانی ئەمبوڵانسی حكومی بۆ نەخۆش لە هەموو هەرێمی كوردستان بە خۆڕاییە.

کامەران کەریم