وەزیری دارایی بەرەو بەغداد بەڕیکـــەوت

(0) / / کردستان / زایەڵە بەغدا هەرێمی کوردستان دارایی


Oct 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە سەر بانگێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٣/١٠/١٧  ئاوات شێخ  جەناب  وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، بەیاوەری هەریەک لە دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر عەبدول حەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ژمارەیەک لەڕاوێژکارو بەڕێوبەرە گشتیەکانی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی سامانە سروشتەکان بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوتن. 

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە لەدانیشتنێکی تایبەتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بەئامادەبونی وەزیری دارایی عێراق، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێک لە سەر کێشەو گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لە سەر پرسی بودجەو مووچە بخاتە ڕوو.

هاوکات زانیاری تەواو لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣  و ژمارەی فەرمانبەرو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بداتە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کەلەلایەن وەفدی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان وردبینی کراوە.

کامەران کەریم