گۆڤاری فرانس ئەو یاریزانانە دەناسێنێت کە تۆپی ئاڵتۆنی 2023 دەبەنەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە تۆپی پێ تۆپی ئاڵتونی


Oct 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ کاربەرانی گۆڤاری فرانسی تۆپی پێ پێشبینیان کردووە کە ئەوساڵ کامە یاریزان تۆپی ئاڵتوونی 2023 دەباتەوە.

 

بڕیار وایە گۆڤاری فرانسی تۆپی پێ 30 ئۆکتۆبەر(8ی گەڵاڕێزان) ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنی باشترینەکانی ساڵی 2023 بەڕێوەببات و باشترین یاریزانی ژن و پیاو بناسێنێت بۆ بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی.

 

هەر لەمبارەوە گۆڤاری فرانسی تۆپی پێ ڕاپرسییەکی لە نێوان هەموو کاربەرەکانی خۆی ئەنجام داوە تاکوو پێشبینی بکرێت کێ ئەو خەڵاتە دەباتەوە.

لەبەشی پیاواندا کاربەرانی ئەو گۆڤارە فەڕنسەییە زۆرترین دەنگیان داتەوە لیونێل مێسی و ئەو یاریزانە بە 46.8 لەسەدی دەنگەکانی بەدەست هێناوە و لە هەموو ڕەقیبەکانی تێپەڕی و وەکوو کەسێک ناسرا کە تۆپی ئاڵتوونی 2023 دەباتەوە.

 

لە بەشی خانمانیشدا کاربەرانی هەمان گۆڤار زۆرترین دەنگیان داوەتە ئیتانا بونماتی ئەستێرەی تیپی بارسێلۆنا و ناوبراو سەرجەم 31 لەسەدی دەنگەکانی بەدەستهێنا و ئەوا خەڵاتی باشترین یاریزانی خانمی تۆپی پێ جیهان دەباتەوە.

 

کەژاڵ حەمیدی