کێشەی تیپی فریاگوزاری لەمەڕ دۆزینەوەی شاخەوانی ڕووسی لە بەرزاییەکانی نێپالدا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوان کوردستان ڕووسیا


Oct 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــــ تیپی فریاگوزاری بۆیان نییە شاخەوانی بەناوبانگی ڕووسی بە هۆی بارینی بەفری لەڕادەبەر لەسەر بەرزاییەکانی نێپال، بدۆزنەوە.

فیدراسیۆنی شاخەوانی ڕووسیا وەردەکانی باردۆخی نادژدا ئولنوا، شاخەوانی 37 ساڵ تەمەنی ڕووسی ئاشکرا دەکات.

ئەو فیدراسیۆنە دەڵێت تا وەک ئێستا تیپی فریاگوزاری نەیتوانیوە هیچ شوێن و نیشانێک لە قارەمانی شاخەوانی 2022ی ڕووسیا بە هۆی بارینی لە ڕادەبەدەری بەفرەوە، بدۆزێتەوە، گوتیشی ئەو شاخەوانە دەنێو دۆڵە قووڵەکانی شاخی داولاگیری گیری کردووە.

4 ڕۆژ لەمەو پێش ئولنوا لە کاتی سەرکەفتن بەسەر شاخی داولاگیری نێپال، لەگەڵ چەن شاخەوانی دیکەی ڕووسی لەوانە، ڕۆمێن ئیبیلدایف و ڕادۆم کاشاپۆف لەبەرزایەکانی ئەو شاخەوە داکەوتوونەتە خوارێ، فیدراسیۆنی شاخەوانی ڕووسیا ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند، ئولنوا گیانی خوی لەدەست داوە و ئێستا هەموو لەو هەوڵەدان بەڵکوو تەرمی ئەو پاڵەوانە بەناوبانگە بدۆزرێتەوە.

کەژاڵ حەمیدی