43 هەزار ژەمە ڤاکسینی ئاسترازینیكای بریتانی دەگاتە هەرێمی کوردستان

(0) / / اجتماعی / زایەڵە ڤاکسین


Mar 25, 2021

قەبارەی فۆنت:
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، کاروانێکی دیکەی ڤاکسین دەگاتە عێراق و پشکی هەرێمی کوردستان تیایدا 43 هەزار ژەمە ڤاکسینە و پشکی سلێمانیش 20 هەزار ژەمە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، د.هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، "بڕیارە ئەمڕۆ ڤاكسینی ئەسترازێنیكای بریتانی بە بڕی 336000 (سێسەدو سی و سێ هەزار) ژەم بگاتە عێراق و لەو بڕە 43000 ژەم پشكی هەرێمی كوردستانە.
پشكی سلێمانی بە نزیكەی 20 ژەمی ڤاكسین دەبێت و گۆڕانكاریش لەو بڕە پێشبینی كراوە
ئاماژەی بەوەشکرد، پشكی سلێمانی بە نزیكەی 20000 (بیست هەزار) ژەمی ڤاكسین دەبێت و گۆڕانكاریش لەو بڕە پێشبینی كراوە.
دوی ئەم ئەمانگە، 50 هەزار ڤاکسینی کۆرۆنای سینۆفارم لە چینەوە گەیشتە عێراق و لەو بڕەش پێنج هەزاری رەوانەی هەرێم کرا
دوی ئەم ئەمانگە، 50 هەزار ڤاکسینی کۆرۆنای سینۆفارم لە چینەوە گەیشتە عێراق و لەو بڕەش پێنج هەزاری رەوانەی هەرێمی کوردستان کرا.