بەرپرسێکی ئەورووپی: واشنتۆن ئامادەی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیە

(0) / جهان


Mar 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جوزف بورل ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران سەرەڕای کێشە و لەمپەرەکانی بەردەمی دەستکەوتێکی گەورەی دیپلۆماسی بوو.
ئاماژەی بەوەش دا کە وەکوو یەکێتی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی سەبارەت بە کەمکدنەوەی ئاكۆزی و ململانێکان گفتوگۆ دەکەن.
ناوبراو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە سەرەڕای چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بەڵام ئێران بۆ ماوەی ١٤ مانگ بە تەواوەتی پابەندی ئەو ڕێککەوتنە بوو.
هەروەها لەمەڕ هەڵوەشانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و لێکەوتەکانی هۆشداریی توندی دابوو.