وەڵامی تاران بۆ واشنتۆن؛ گەمارۆکانتان بە هێچ کوێ ناگات

(0) / جهان


Mar 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە نیۆیۆرک وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دایەوە و جەختی کرد کە گەمارۆکان هیچ ئەنجامێکی نابێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەجید تەخت ڕەوانچی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە لێدوانی ئەمدواییەی ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە ڕایگەیاندبوو هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی تۆپ لە زەوینی ئێرانە، وتی: حکوومەتی نوێی ئەمریکا کە زیاتر لە دوو مانگە هاتۆتە سەر کار هێشتاکە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بڕیارنامەی ٢٢٣١ی نەتەوە یەکگرتووەکان وەکوو یاسایێک نێودەوڵەتی هاوپێوەند بە پرسی ئەتۆمی پێشێل دەکات.
ڕاشیگەیاند: بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا دانی بەوەدانا کە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار لە سەر ئێران شکستی هێناوە، سەرەڕای ئەمەش ئەم سیاسەتە بەردەوامە، گەمارۆکان لە سەر ئێران بۆ ئەمریکا هیچ ئەنجام و دەستکەوتێکی نابێت.