موچەی یاریزانانی خولی ئەمریكی ئاشكرا بوو/ مێسی پێشەنگە

(0) / / ورزش / زایەڵە مێسی وەرزش ئەمریکا


Oct 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی لە پێشەنگی ئەو یاریزانانەدا دێت كە خاوەنی زۆرترین موچەن لە خولی ئەمریكی.

كۆمەڵەی یاریزانانی خولی ئەمریكی موچەی ئەستێرەكانی سەرجەم 29 یانەكەی ئاشكرا كرد.
لیۆنێل مێسی 36 ساڵان لە پێشەنگی زۆرترین موچەی یاریزانان دێت لە خولەكەدا بە جیاوازییەكی زۆر لە یاریزانەكانی دیكە.

موچەی ئەستێرەكانی خولی ئەمریكی:

لیۆنێل مێسی 19.4 ملیۆن یۆرۆ 
لۆرێنزۆ ئینسینی 14.6 ملیۆن یۆرۆ
شێردان شەكیری 7.7 ملیۆن یۆرۆ
خافێر هێرناندز 7 ملیۆن یۆرۆ
فێدریكۆ بێرناردێسكی 5.9 ملیۆن یۆرۆ