هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌وتن لەبارەی نەوتی سپی بۆ هەرێم

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەولێر بەغدا نەوتی سپی


Oct 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هەولێر و بەغدا لەبارەی دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان رێککەوتن و نەوتی سپی بۆ تەواوی هاووڵاتییان دابین دەکرێت.

رێبین زەنگەنە بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  رایگەیاند: وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق رێککەوتوون هاوشێوەی ناوەڕاست و باشووری عێراق، نەوتی سپی بۆ تەواوی هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستان تەرخان بکرێت و وەک دەستپێک بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکرێت و دواتریش بە چەند قۆناغێکی دیکە، نەوتی سپی بۆ تەواوی هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستان تەرخان دەکرێت.

وتیشی: پێویستی ساڵانەی هەرێمی کوردستانیش لە نەوتی سپی 264 ملیۆن لترە.

کامەران کەریم