داوایەكی بەغداد لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئاشكرابوو

(0) / / کردستان / زایەڵە موچە بەغدا هەرێم


Oct 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت:  چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم سەردانی بەغداد بكاتەوە و دەشڵێت، "حكومەتی عێراق دەیەوێت لە رێگای بانكی حكومییەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەشبكات.

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند: لە دوا سەردانی شاندی هەرێم و كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران باس لە لیستی مووچە و میلاكات دەروازە سنوورییەكان و داهاتەوە كراوە كە هەردوولا كۆكبوون لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان.

راشیگەیاند:  حكومەتی عێراق دەیەوێت لە رێگای بانكی حكومییەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەشبكات و ئومێدەوارین لەم ماوەیەدا كێشەكان چارەسەربكرێن و نابێت چیتر مووچەخۆران باجی هیچ ناكۆكییەكی سیاسی بدەن.

کامەران کەریم