پۆلیسی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی هێڵی گەرم


Oct 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ئەمشەوەوە بۆ ماوەیەکی کاتی هێڵی گەرمی 104  لەکاردەکەوێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە:  بەهۆی بوونی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، لەکاتژمێر  12:00ی ئەمشەوەوە تا کاتژمێر  4:00ی بەرەبەیانی سبەینێ شەممە، هێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن (104) لەکاردەکەوێت و تیمەکانمان لەهەوڵی چاککردنەوەیدان.

داواشیکرد: لە کاتی بوونی هەر رووداوێکی نەخوازراودا هاوڵاتییان پەیوەندی بە

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ژمارە105 ، سەنتەری ڕێکخەری پەیوەندییەکان (JCC) ژمارە 100، ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ژمارە 0533193148 .

کامەران کەریم