ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزیی لە مەڵبەندە تەندروستییەکانی گەرمیان دابەشدەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە ڤاکسین ئەنفلۆنزای بەراز گەرمیان کوردستان


Oct 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تەندروستی گەرمیان ڕایگەیاند: لە ئێستادا ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزیی بۆ سەرجەم مەڵبەندە تەندروستیەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان دابینکراوە، هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی نزیکترین مەڵبەند بکەن و ڤاکسینەکە وەربگرن.

ڤاکسینەکە یەك ژەمە و ساڵانەیە، بۆ هەموو هاوڵاتیەك دەبێت، بەتایبەت بۆ کەسانی بە تەمەن و ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، یان ئەوانەی بە زۆریی توشی پەتای ئەنفلۆنزا دەبن.

هەروەها مناڵانی تەمەن شەش مانگ بەرەو سەرەوە دەتوانن ئەو ڤاکسینە وەربگرن.

کامەران کەریم