پاڵپشتی ئەستێرەی تۆپی پێ عێراق لە خەڵکی چەوساوەی فەلەستین

(0) / / ورزش / زایەڵە تۆپی پێ فەلەستین عێراق


Oct 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەستێرەی تۆپی پێ عێراق پاڵپشتی خۆی لە خەڵکی غەزە بەرانبەر بە جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیرکەر دەربڕیوە.

پاڵپشتی یاریزانان و وەرزشوانانی بەناوبانگی دونیا لە خەڵکی مەزلوومی غەزە بەردەوام درێژەی هەیە.

ئەمجارە یونس مەحموود ئەستێرەی تۆپی پێ عێراق بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک کە وێنەی منداڵانی مەزڵوومی غەزەی لەسەر بوو، نوسیویەتی: ئەمە چ پەستی و زەبوونیکە کە ئێمە تێدا دەژین، ئێمە باشترین بەرەی مرۆڤین؟ ئاخۆ عەرەبەکان لە ئەمریکای تووشی شکست بوو لە ئەفغانستان و ڤیتنام و عێراقدا دەترسن؟ لە حاڵێکدا ئێمە خاوەن میرات و مێژووی پەیغەمبرانین.

پێشتریش یاریزانانی بەناوبانگی دیکە پاڵپشتی خۆیان لە خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین ڕاگەیاندبوو لەوانە: کەریم بێنزما، ڕیاز موحرەز، حەکیم زیاش، موحەمەد سەلاح و ئەشرەف حەکیمی.