ڕاگەیندراوێک لەسەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پێشمەرگە کوردستان


Oct 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە- وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: بەداخەوە دوێنێ یەکشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2023 رووداوێکی ناخۆش لە ناوچەی مەخموور روویدا و لە ئەنجامدا شەهید و برینداربوونی لە هەردوولا لێکەوتەوە.

 وەزارەتی پێشمەرگە جەخت لەوە دەکاتەوە: پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپات دەکەینەوە لەپێناو چارەسەرێکی ریشەیی و بەردەوام، کە ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق بەدیبهێنێت.

لەهەمان کاتدا، پشتیوانیی بۆ ناوەڕۆکی راگەیێندراوەکەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی خێرا و شەفاف لە رووداوەکە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکان و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە" دەکەینەوە.

کامەران کەریم