تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام لەو زانکۆیە دانەنراوە

(0) / / کردستان / زایەڵە زانکۆ کوردستان سلێمانی


Oct 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یاریدەدەری زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران ڕایگەیاند تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام لەو زانکۆیە دانەنراوە.

پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران ئاماژەی بەوەکرد:  تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک نییە بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی.

رونیکردەوە:  لەلایەن ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانییەوە هیچ کاتێک دیاری نەکراوە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام لە زانکۆی سلێمانی.

کامەران کەریم