هەفتەی داهاتوو نەوت لەسه‌نته‌ری شاری سلێمانی دابەش دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە نەوت سلێمانی


Oct 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگای سلێمانی ئاماری دابەشکردنی نەوتی بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت پرۆسەکە بەردەوامی هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا  ئاماژەی بەوەکردووە، بڕی (۱۲.۸٥۲.٠٠٠) دوانزەملێۆن وهەشت سەدوپەنجاودوو هەزار لیتر دابەشکراوە بەسەر (٦٤۲٦٠) شەست وچوارهەزارودووسەدوشەست خێزاندا لە ناوچەکانی پێنجوێن وسەیدصادق ورانیەوماوەت وشارباژێڕ وبازیان وپرۆسەکەش بەردەوامی هەیە.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، بریارە هەفتەی داهاتوو لەسەنتەری شاری سلێمانیش دەست بەدابەشکردنی نەوت بکرێت.

کامەران کەریم