گواستنەوەی ئەستێرەی رێئال بۆ عەرەبستان هەڵوەشایەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە عەرەبستان ڕێئاڵ کوردستان وەرزش تۆپی پێ


Oct 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گواستنەوەی ئەستێرەی ڕێئالی مەدرید بۆ لیگی عەرەبستان هەڵوەشایەوە.

گوڤاری "ئەلریازیە"ی عەرەبستان هەواڵی داوە، گواستنەوەی لوکا مودریچ ئەستێرەی ڕێئالی مەدرید بۆ لیگی عەرەبستان هەڵوەشاوەتەوە.

ژۆزێ ئانخل بەرپرسی یانەی ڕێئالی مەدرید لە وتووێژ لەگەڵ میدیاکانی عەرەبستان گوتی: هیچ بڕیارێک بۆ گواستنەوەی مودریچ بۆ عەرەبستان لە ئارادا نیە. ئەو یاریزانە تا هاوینی 2024 لە مەدرید دەمێنێتەوە و هیچ لێدوانێکیشی لەگەڵ یانەکانی نەسر و ئەلهیلال ئەنجام نەداوە.

عەرەبستان بە دوای ڕاوێکی گەورەدایە لە ڕێئالەوە بۆ وەرزی وەرزشی زستانی خۆی.

کەژاڵ حەمیدی