لە نێوان ڕۆناڵدۆ و بن سەلمان چی ڕوویدا؟

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش بن سەلمان ڕۆناڵدۆ وەرزشی تۆپی پێ ئەلهیلال


Oct 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەستێرەی پورتێگالی کاردانەوەی پیشان داوە سەبارت بە دیدارەکەی لەگەڵ جێنشینی پاشای سعوودیە.

عەرەبستانی سعوودی ڕۆژی ڕابردوو لە کونفرانسێکدا کە بە ئامادەبوونی جیانی ئینفانتینو سەرۆکی فیفا و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی تۆپی پێ پۆرتێگالی بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند کە میوانداری پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی وەرزشە ئیلکترۆنیکییەکان لە ئەستۆ دەگرێت.

دەسپێکانەی ئەو ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی موحەمەد بن سەلمان جێنشینی پاشای سعوودیە دەستێپێکرد. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیش وەکوو بەناوبانگترین یاریزانی تۆپێ پێ ڕێکلامی بۆ ئەو ڕێوڕەسمە کردووە.

لەو کۆنفرانسەدا موحەمەد بین سەلمان و ڕۆناڵدۆ پێکەوە دیداریان کردووە، پاش ئەو دیدار و لێدوانە، ڕۆناڵدۆ بەم شێوازە لەسەر ڵاپەڕەی تایبەتی خۆی کاردانەوەی پیشان داوە، ناوبراو نوسیویەتی: دیداری دووبارە لەگەڵ بن سەلمان مایەی شانازیمە زۆرم پێ خۆش بوو کە وەک ئەدامێک لەو کۆبوونەوەدا بەشدار بووم، کۆبوونەوەی تاوتوێ داهاتووی وەرزشە ئیلکترۆنیکییەکان کە بۆ یەکەمجار ساڵی داهاتوو بە میوانداری عەرەبستان بەڕێوەدەچێت.

کەژاڵ حەمیدی