پارتی و گۆڕان ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە؛ جەخت لەسەر دانانی ستراتیژیەتی هاوبەشی نیشتیمانی

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێمی کوردستان عێراق ستراتژیەتی نیشتمانی گۆڕان پارتی


Oct 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پارتی و گۆڕان ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هەردوولا کۆکبوون بۆ کۆکردنەوەی هەموو هێز و تواناکان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دانانی ستراتیژیەتی هاوبەشی نیشتیمانی.

دەقی راگەیەندراوەکە:

ئەمڕۆ، لە بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، کۆبوونەوەی هاوبەشی بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا کۆکبوون بۆ کۆکردنەوەی هەموو هێز و تواناکان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دانانی ستراتیژیەتی هاوبەشی نیشتیمانی هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی قۆناغەکە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە، لە بەهێزتر کردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا، بەتایبەتی پاڵپشتیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەنگاوەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی لەپێناو دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکان، لە نێویاندا مووچەی مووچەخۆران، باشترکردنی بژێوی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

کامەران کەریم