ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانیی سێمێل

(0) / / کردستان / زایەڵە سێمێل شارەوانی کوردستان


Oct 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند:  بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی دانیشتووانی سنووری شارەوانییەكە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەپێی فەرمانێكی وەزاری، ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (558،793،000)دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانیی سێمێل.

ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سێمێل لەسەر پلانی ساڵی 2023 بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە گەڕەكی شەهیدان لی سێمێل ڕەزامەندی خەرجكردنی دراوە.

جگە لەو پرۆژەیە، ئێستا لە سنووری فەرمانگەكانی شارەوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك ژمارەیەك پرۆژەی تری خزمەتگوزاری لە سەرجەم سێكتەرەكانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و دروستكردنی شەقام و چەندین بواری دیكە لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

کامەران کەریم