به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

(0) / / کردستان / زایەڵە حەج عومرە هەرێمی کوردستان


Oct 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 26/10/2023 دوارۆژی تۆماركردنی فۆرمی حاجیانه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت پرۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی حاجیان زۆر به‌ سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه‌چووه‌ و رۆژانه‌  له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری هه‌موو بنكه‌كانی تۆماركردنی فۆرمی حاجیانن و به‌رده‌وامیش له‌ رێگه‌ی راگه‌یاندن و نووسینگه‌كانه‌وه‌ ڕێنمایی و به‌رچاوڕوونی بۆ هاووڵاتیان ده‌خه‌نه‌ڕوو.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌ له‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 26/10/2023 كۆتارۆژی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی حاجیان ده‌بێت.

هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌مساڵ رێككاره‌كانی حه‌ج كردن له‌ سعوودیه‌ پێشخراوه‌ و هه‌موو وڵاتان ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت به‌ر له‌ ساڵی 2024 رێككاره‌كان ته‌واو بكه‌ن.

کامەران کەریم