عەرەبستان، کۆتایی تۆپی پێ بۆ ڕۆناڵدۆ و دەسپێکی یانە داری

(0) / / ورزش / زایەڵە عەربستان ڕۆناڵدۆ


Oct 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەستێرەی پورتێگالی دوایین بڕیاری خۆی لەمەڕ ماڵئاوایی کردن لە تۆپی پێ دەر کردووە.

ماڵپەڕی "ئسپۆرت"ی عەرەبستان هەواڵی داوە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەورە ئەستێرەی پورتێگالی دوایین بڕیاری خۆی لەباری تۆپی پێیەوە دەر کردووە.
ڕۆناڵدۆ بڕیاری داوە یانەی نەسر ببێتە دوایین تیپی پیشەیی و بە کراسی زەردی ڕیازەوە ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ بکات، بەڵام خاوەنی 5 تۆپی ئاڵتوونی باشترین یاریزانی جیهان قەت بڕیار نادات ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵێت.

ڕۆناڵدۆ پاش ماڵئاوایی لە تۆپی پێ دیهەوێت وەکوو سەمایەگوزار ببێتە خاوەنی یانەی نەسری عەرەبستان.

گرێبەستی ئەو ئەستێرەی پورتێگالیە تا کۆتایی ساڵی 2024، لەگەڵ نەسر درێژەی هەیە.

کەژاڵ حەمیدی