گرووپی شاخەوانی گەرمیان و گەشتێک بۆ سەر شاخی خۆشک

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی کوردستان خۆشک


Oct 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  گرووپی شاخەوانی گەرمیان بە هاوکاری  و بەشداربوونی هەنێ لە چالاکوانان ئەو کۆڕە گەشتێکی ئەنجام داوە بۆ سەر شاخی خۆشک. 

سەرەتای گەشتەکە لە بناری شاخی خۆشک دەست پێکرد بە قەدەریکی جوان بە یەک گەیشتن لەگەل هەردو پاڵەوانی شاخ کاک دڵشاد دەرویش و ماموستا شەیماء لە گروپی شاخەوانی زەردە و پیکەوە هەنگاویان نا بەرەو لوتکەی شاخی خۆشک. 
بە دەنگی قاسپە قاسپی کەوەکان و بینینی دیمەنی جوانی خۆشک بۆ کاتژمیرەکانی نیوەڕو گەیشتنە ڕوی (قەڵپ) نانی نیوەڕویان بە دیمەنی جوان و موسەیتەری ڕوی قەڵپ خوارد.
 کە ئەڕوانێت بە سەر دێ کانی گلیجاڵ و قەڵپ و ڕوژهەڵاتی کوردستان وەکوو جوانترین دیمەنی جیهان دێتە پێش چاو  

سپاس بۆ کاک دڵشاد دەرویش بۆ رێبەری کردنی گەشتەکە 
سپاس بۆ ئەندامە ئازیزەکانی گروپی گەرمیان. 
گروپی شاخەوانی گەرمیان