تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆبوونەوە ئەنجومەنی وەزیران هەرێمی کوردستان


Oct 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بە سەرپەرشتیی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە 25/10/2023، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات.

لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران و شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو بنەمایانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا پەسەند کران و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنیان دەخرێنە ڕوو.

تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە میوانداریکردنی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی خستنەڕووی دوادەرەنجامی پرۆسەی وردبینیی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە داهات و خەرجییەکان و میلاکی گشتی لە هەرێمی کوردستان.

کامەران کەریم