كۆمسیۆن وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی كاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دیاریكرد

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵبژاردن عێراق


Oct 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - كۆمسیۆن وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی كاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دیاریكرد

جومانە غلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند:  كۆمسیۆن بڕیاریدا دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردنی كاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 1ی تشرینی دووەمی داهاتوو (سێشەممەی داهاتوو) دەستپێبكات.

ئەوەشی خستەڕوو: دوا وادە بۆ راستاندن و پەسەندكردنی كاندیدان رۆژی 31ی ئەم مانگە دەبێت.

بڕیارە لە 18ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك و پارێزگاكانی دیكەی عێراق، جگە لە هەرێمی كوردستان، ئەنجامبدرێت.

کامەران کەریم