زارع: زۆرم ئازار چەشت تا توانیم دوو مەداڵی ئاڵتوون بەدەست بهێنم

(0) / / ورزش / زایەڵە ئاڵتوون کوردستان وەرزش


Oct 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ خاوەنی دوو مەداڵی زێڕی یارییەکانی پارئاسیایی هانگژۆ دەڵێت: بۆ بەدەستهێنانی ئەو دوو مەداڵە ئاڵتوونە، زۆرم ئەرک و ئازار چەشت.

عەلیرەزا زارع پاش بەدەستهێنانی دووهەمین مەداڵی ئاڵتوون لە پێشبڕکێیەکانی پار ئاسیایی هانگژۆ و لقی وەرزشی ڕاکردن وتی: سپاس بۆ پەروەردەگار کە توانیم سەرکەفم و هەم لە بەشی 100 مەتر و هەمیش لە 200 مەتردا مەداڵی ئاڵتوون بەدەست بهێنم، بۆ بەدەست هێنانی ئەو دوو نیشانە بەڕاستی ماندوو بووم و ئازاری زۆرم چەشت بەڵام خوشحاڵم کە توانیم ئاکامی ئەرکەکانم ببینم.

ناوبراو وتیشی ئاستی کێبەرکێیەکان زۆر باش بوو و ڕەقیبەکانیش زۆر نزیک لە یەکتر یارییان دەکرد. هیوادارم بتوانم لە پێشبڕکێیەکانی پارئۆڵومپیکیشدا بەشداری بکەم و دیسان ببمە مایەی شانازی بۆ وڵاتەکەم.

کەژاڵ حەمیدی