پەرلەمانتارێک: بڕیارەكەی عێراق بۆ زیادكردنی مووچە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە عێراق کوردستان


Oct 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ زیادكردنی مووچەی خانەنشینان و پێدانی دەرماڵە بە فەرمانبەران، هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە و تەنها بەشێك لەو مووچەخۆرانە دەگرێتەوە كە میلاكیان لەسەر حكومەتی عێراقە و لە فەرمانگە فیدراڵییەكاندا خزمەتدەكەن.

لە دوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردا هەر خانەنشینێك مووچەكەی كەمتر بێت لە یەك ملیۆن دینار بڕی 100 هەزار دینار بۆ مووچەكەی زیاددەكرێت لەگەڵ پێدانی دەرماڵە بە رێژەی 50% بەو فەرمانبەرانەی كە پلەكانیان هەشت و نۆ دەیە، جگە لە دەرماڵەی بڕوانامە و پیشەیی هیچ دەرماڵەیەكی دیكەیان بۆ خەرجناكرێت.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە زایەڵەی  راگەیاند:  بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ زیادكردنی مووچەی خانەنشینان، هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە بەو پێیەی سیستمی مووچەی هەرێم لەگەڵ عێراق جیاوازە.

وتیشی:   بەشێك لەو فەرمانبەرانەی كە میلاكیان لەسەر حكومەتی فیدراڵییە و لە هەرێمی كوردستان خزمەتدەكەن بڕیاری پێدانی دەرماڵەكە دەیانگرێتەوە كە پلەكەیان دیاریكراوە.

کامەران کەریم