هەنگاوێك بۆ چارەسەری كێشەی مووچە خرایەڕوو

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە جەمال کۆچەر کوردستان


Oct 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ ساڵی داهاتوو هەوڵدەدرێت یاسای بودجە و ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە هەرێمی كوردستانەوە هەمواربكرێنەوە بە جۆرێك كە پرسی مووچە لە خەرجی فیعلی جیابكرێتەوە و دەشڵێت، “كاری جدیمان كردووە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە”.
 
د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە سەرەتا دەبێت لە حكومەتەوە رەوانە يكرێت و هەندێك گۆڕانكاری لە بڕگەكانی یاسای بودجە دەكرێن و ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە هەرێمی كوردستانەوە هەمواربكرێنەوە.
 
ئاشكراشیكرد، بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە و جیاكردنەوەی پرسی مووچە لە خەرجی فیعلی لەسەر ئاستی حكومەت، پەرلەمان، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و لیژنەی دارایی باسی لێوەكراوە ئێمەش كاری جدیمان كردووە كە بۆ ساڵی داهاتوو ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە هەرێمی كوردستانەوە هەمواری بكەینەوە و كێشەكانی پەیوەست بە مووچەخۆران چارەسەربكرێن.