وادەی  گەیشتنی  700 ملیارەکە دیاریکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە بەغدا مووچە جەمال کۆچەر کوردستان


Oct 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت:  تا کۆتایی ئەم مانگە پارەکەی بەغداد بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەکرێت.

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  تا ٣٠ی ئەم مانگە حکومەتی فیدراڵ بڕی (٧٠٠) ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەخۆران ڕەوانەی هەرێم دەکات.

وتیشی:  حکومەتی عێراق وەکو پارەی مووچە لەو ٧٠٠ ملیارە ناڕوانێت بۆیە دوای دەخات، ئەوان ناردنی پارەکە وەکو بۆ دامەزراوەیەکی بنێرن هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکەن، نەوەکو بۆ مووچەی مووچەخۆران.

لە ئێستادا لە کۆتایی مانگی (١٠) نزیک دەبینەوە، بەڵام هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی (ئاب و ئەیلول)یان وەرنەگرتووە.

کامەران کەریم