کۆتایی یارییەکانی پارئاسیایی هانگژۆ/ بەدەستهێنانی 5 نیشانی ئاڵتوون و 7 زێو و 4 بۆرۆنز لە لایەن وەرشوانانی ئێرانیەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە هانگژۆ ئێران وەرزش


Oct 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ کاروانی وەرزشوانانی ئێرانی لە دوایین ڕۆژی یارییەکانی پارئاسیایی هانگژۆی 2022، 5 نیشانی زێڕ و 7 نیشانی زێو و 4 نیشانی بۆڕۆنزی بەدەستهێنا تا وەک یەکەمجار لە مێژوودا لەسەر پلەی دووهەمی جەدوەلی بڵاوکردنەوەی نیشانەکان جێگیر ببێت.
 
ڕۆژی شەشم و کۆتایی یارییەکانی پارئاسیایی هانگژۆ، ئەمڕۆ شەشمی مانگی گەڵاڕێزان بەڕێوەچوو و وەرزشوانانی وڵاتی ئێران لەگەڵ ڕەقیبەکانیان کەوتنە کێبەرکێ و کاروانی ئێران بۆ بەدەستهێنانی پلەی دووهەم لەگەڵ ژاپۆن کێبەرکێیەکی دژواری دەبردە پێش و لە ئاکامیشدا وڵاتی ئێران بۆ یەکەمجار توانی لەسەر پلەی دووهەم جێگیر ببێت.
 
تیپی وەرزشوانانی ئێران لە کۆتایی ئەو پێشبڕکێیانەدا بە 44 نیشانی ئاڵتوون و 46 نیشانی زێو و 41 نیشانی بڕۆنز لەسەر پلەی دووهەم جێگر بووە.
 
کەژاڵ حەمیدی