بڕیارێکی نوێ لەبارەی خوێندنی ئەمساڵی زانکۆکانی هەرێمەوە درا

(0) / / کردستان / زایەڵە زانکۆ خوێندنی باڵا ئابووری


Oct 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتی پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا راگەیاند:  دەسەڵات دراوە بە زانکۆکان بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو وانانەی کە بەهۆی راگرتنی دەوامی خوێندن لە ماوەی خۆپیشاندانی مامۆستایان نەخوێندراوە.
 
 خەتاب عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد:  دەسەڵات دراوە بە ئەنجومەنی زانکۆکان پلانیان هەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی وانەکان.
 
ئاماژەی بەوەشکرد:  قەرەبووکردنەوەکە ئەو وانانە دەگرێتەوە کە خوێندکاران بەهۆی خۆپیشاندانی مامۆستایان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم لەدەستیان چووە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە مانگێک خۆپیشاندانی مامۆستایانی خوێندنی باڵا و پەروەردە- میلاک و وانەبێژ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەردەوامە و مامۆستایان داوا دەکەن مووچەی مانگی ٨ و ٩ یان پێبدرێت و مامۆستایانی وانەبێژیش بکرێن بە هەمیشەیی یان گرێبەستیان بۆ ئەنجام بدرێت.
 
کامەران کەریم