پێشبینی هاتنی لافاو دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە لافاو کەشوهەوا


Oct 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - شارەزایەکی کەشناسی رایده‌گەیه‌نێت، مانگی داهاتوو لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم پەڵە دەدات.
شاڵاو هیدایەت شارەزای کەشناسی رایگەیاند: پاش شیکاریەکی زۆر ورد و قوڵ بۆمان دەردەکەوێت بەئەگەرێکی زۆر بەهێزەوە مانگی یانزە لەتەواوی شوێنو ناوچەکانی هەرێم و گەرمیانو دەوروبەری پەڵەی تەواوی دەدات لافاویشی تێدا دەستپێدەکەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌:  بارانی پەڵە بریتیە لە بڕێک بارانی باش کەبڕەکەی لەنێوان 20 تا 40 ملمەو مەرجە بارانەکە دابەش بێت بەسەر کۆمەڵێک سەعاتی زۆرو لایەنی کەم لە 12 سەعات کەمتر نەبێت بۆئەوەی تۆوی ڕووەکە جۆر بەجۆرەکان سودی لێوەرگرن و پێی بڕوێن کەلەماوەیەکی کەمدا ئەو بڕە بارانە باری بەبارانی پەڵە حیساب ناکرێت چونکە زۆربەی بارانەکە بەسەر خاکدا دەرواتو تۆووی ڕووەکە جۆر بەجۆرەکان سودی لێوەرناگرن، مانگی یانزە باشترینە بۆ پەڵە دان و وەکاتی ئاسایی خۆیەتی " مانگی دە بەپێشکەوتن حیسابە و 15 ڕۆژی مابن بۆ یانزە بیدات و لەوماوەیەدا هیچ زیانی نیە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: 15 ڕۆژ دوای مانگی یانزەش بەدواکەوتن حیسابەو ئەویش هیچ زیانی نیه بەڵام مانگی یانزە بەپێی هەموو پێوەرە زانستیەکان باشترین کاتەبۆ پەڵەدان هەرڕۆژو کاتێ تێدا بیدات ، پشت بەخوا لەناو یانزه دا پەڵەی سەرتاسەری دەدات لەهیچ شوێن درەنگ ناکەوێت.
کامەران کەریم